یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت گۆڕان دەنگەکانی تەواو لەسەر ئاستی هەرێم هاتوونەتە خوارەوەو دوای دوولەتبوونیشیان، سەرجەم پۆستەکانی ئەو بزووتنەوەیە وەدەگرێتەوە بە هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانیشەوە.
کەناڵ ٨ کە نزیکە لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە راپۆرتێكدا ئاشکرایکرد کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لیژنەیەکی حکومی تایبەتی پێکهێناوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستانەی پێشتر بە بزوتنەوەی گۆڕان درابوون".
عەتا محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بە کەناڵەکەی رایگەیاندووە" پڕۆسەی وەرگرتنەوەی پۆستەکان گشتگیرە و سەرجەم ئاستەکان دەگرێتەوە، بە پۆستی پارێزگاری سلێمانیشەوە".
بەپێی راپۆرتەکە، ئامانجی یەکێتی نەهێشتنەوەی هیچ پۆستێکە لەسەر ئاستی ئیدارەی ناوچەکانی سلێمانی لە دەستی گۆڕاندا.
ماوەیەک لە مەوبەر سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " هەڤاڵ ئەبوبەکر یەکێتی یەکی باشە ".
بزوتنەوەی گۆڕان نزیکەی ٣٠ پۆستی لە دەستدابووە، تاوەکو ئێستا ١٠ پۆستیان لێ وەرگیراوەتەوە، ٢٠ پۆست ماوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ژمارەیەک لەو بەرپرسانە بوونە یەکێتی و ئێستاش دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە ژمارەیەکی تر لەو نوێنەرانەی گۆران بە مەبەستی مانەوەیان لە پۆستەکانیان پەیوەندی بکەنەوە بە یەکێتی یەوە.
بەپێی رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٤ پۆستەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەسەر یەکێتی و گۆراندا دابەشکران، سەرەتا پۆستی پارێزگای سلێمانی بۆ یەکێتی و هەڵەبجە درا بە گۆڕان، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەوە دەبوایە لە رێکەوتی له ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ ئاڵوگۆڕ بهههردوو پۆستی پارێزگاری ههڵهبجه و سلێمانی بکرایە، بەڵام لە ٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بە فەرمی هەڤاڵ ئەبوبەکر بوو بە پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەش درا بە یەکێتی، هەرچەندە ماوەیەکی زۆر بەسەر رێککەوتنەکەدا تێپەڕی، بەڵام یەکێتی کێشەی ئەوتۆی نەبووە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبو بەکردا بۆیە تا ئێستا لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە.