یەکەم قوربانی ژینگە پارێز بە شەهیدی هاوڵاتی ناوزەد کرا
بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ژینگە پارێزی هەڵەبجەی شەهید " ئاری موختار جەمال " کە لە کاتی ئاگرکوژاندنەوەی دارستانەکانی هەڵەبجە سوتا و دواتر گیانی لە دەستدا، کرا بە " شەهیدی هاوڵاتی ".
بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە رۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دەرچووەو واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی لەسەرەو دانەیەکی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ئاری موختار جەمال ئەو گەنجە ژینگە پارێزەی هەڵەبجە کە لە کاتی کوژانەوەی ئاگرەکەی دارستانەکانی ئەو شارە گیانی لە دەستدا، کرا بە شەهیدی هاوڵاتی، بەمەش مووچەی خانەنشینی بۆ کەسوکارەکەی دەبڕێتەوە وەک هەر شەهیدێکی تری کوردستان.
رۆژی ١٦ی ئابی ٢٠٢٥، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی کۆکۆیی لە پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە، دوای دوو رۆژ هاونیشتمانییەک بە ناوی ئاری موختار جەمال لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە سووتا و گیانی لەدەستدا.
PM:08:41:24/11/2025