وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن چەندان کەناڵی پڕ بینەر دادەخات


وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم چەندان کەناڵی پڕبینەری کوردی دادەخات کە پەخشی (BEIN SPORTS ) بەبێ مۆڵەت پەخشدەکەنەوە.

رۆژی سێ شەممە ٢٥ ی تشرینی دووەم وەزارەتی گواستنەوەی گەیاندنی هەرێم رایگەیاند " بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی (BEIN SPORTS )بە مەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە " لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە رێکەوتی (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن".

لە بارەی هۆکاری ئەم بڕیارەوە، وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت " ئەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە ، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن . "
ئەم هەنگاوەش پاراستنی مافی خاوەندرێتی فیکرییەو، وەزارەت دەڵێت" هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئەم کەناڵانە بەبێ بەشداریکردن و هاوبەشی لەو میدیا جیهانییەدا رۆژانە چەندان یاری تۆپی پێ و یارییە وەرزشیەکانی تر پەخشدەکەن بەبێ ئەوەی هیچ بڕێک پارە بەرامبەری بدەن. 




AM:09:59:25/11/2025