نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی رۆژی سێ شەممە ٢٥ ی تشرینی دووەم نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراوردکردن بە دوێنێ کە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیبوو، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر دۆلاری بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزارو ٧٠٠ دینارە، دوێنێ نرخی دینار دابەزی تا ئاستی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٣ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار و ٨٢٥ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزارو ٢١٥ دینار،

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە هەزارو ٢٨٩ دینار.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٤ هەزارو ٢٠٥ لیرەی تورکییە.





AM:10:39:25/11/2025