لە کاتێکدا هیچ وادەیەک نییە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلول، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەممان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە".
رۆژی سێشەممە، ٢١ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە" لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا."
ئەوە لە کاتێکدا کە هەرێم جگە لە لیستی مووچەی مانگی ١١ هاوکات ناردنی ١٢٠ ملیار داهاتی ناوخۆ، تا ئیستا دیارنییە کەی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و، هەرێم چاوەڕوانی نووسراوی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانە بۆ خەرجکردنی.