لە مێردینی باکوری کوردستان سێ ئەندامی یەک خێزان بە کوژراوی دۆزرانەوە


سێ ئەندامی یەک خێزان بە کوژراوی دۆزرانەوە، کە دایک و باوک و منداڵێکن، ڕوداوەکە لە شارۆچکەی قۆسەری سەربە پارێزگای مێردین ڕویداوە.

شەوی ڕابردوو، ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە شارۆچکەی قۆسەری سەر بە پارێزگای مێردین، لە باکوری کوردستان، محەمەد کایای تەمەن ٣٧ ساڵ، بێرنا کایای ٣٣ ساڵ، سامیەلی پێنج ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیان بە کوژراوی دۆزرانەوە و بە پێی پشکنینەکان دەرکەوتوە کە گولە لە سەریاندراوە. 

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری ڕوداوەکە.




PM:05:51:25/11/2025