ئەمڕۆ دانیشتی دادگا بۆ دۆسیەی سیروان محەمەد بەڕێوەچوو، ئەو پیاوەی کە چوار ئەندامی خێزانەکەی لە هەولێر بە دەستڕێژی گولە کوشت.
سێ شەممە، ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، پارێزەری ڕاوێژکار لە دادگای هەڵچونەوەی هەولێر، برزۆ سەعید بە میدیاکانی ووت " ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییکردنی دکتۆر سیروان مەحموود، تۆمەتبار بە کوشتنی چوار کەس لە ماڵی خەزوری بەڕێوەچوو، بەڵام بەبێ هیچ هۆکارێک بڕیارەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو".
سەبارەت بە بڕیاری دواخستنەکە، ئەو پارێزەرە دەڵێت "بڕیارەکەمان پێ هەڵەبوو، چونکە بۆ کوشتنی هاوژینەکەی، خوشکی هاوژینەکەی بە مادەی ٤٠٥ تۆمەتبارکرا، بۆ کوشتنی دایک و باوکی هاوژینەکەی و برینداربوونی منداڵەکە بە مادەی ٤٠٦ تۆمەتبار کرا، لە کاتێکدا ئەو بڕیارە و ئاراستەکردنی تۆمەتەکان بە مادەی ٤٠٥ هەڵەیە، دەبوو هەموویان مادەی ٤٠٦ بوونایە".
دانیشتنەکە دواخرا بۆ سێ شەممەی داهاتوو، ٢ کانونی دووەم ٢٠٢٥.
سیروان مەحمود لە ١٣ ئاداری ٢٠٢٥ هەریەک لە ژنەکەی، خوشک و دایک و باوکی ژنەکەی بە دەستڕێژی گولە کوشت و منداڵەکەشی بریندار کرد.