ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، نەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، پاکێجێکی بڕیارەکانی تایبەت بە ڕێکخستنی کەرتی بانکی و نرخی فرۆشتنی گەنم بە میڵە ناوخۆییەکانی دەرکرد، هاوکات ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی کۆی تێچووی کۆی گشتی و بڕی یەدەگی ژمارەیەک پڕۆژەی وەستاو درا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سودانی، ، ئەنجومەنی وەزیران لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی بانکیدا پەسەندی ئەو میکانیزمە دەکات کە لەلایەن لیژنەی فەرمانی دادگا (٤ی ساڵی ٢٠٢٥)ەوە خراوەتەڕوو بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان بانکی بازرگانی عێراق/تب و بانکە بیانییەکان، سەبارەت بە وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەستن بە گەرەنتی لە بانکەکانی ناردن، و ڕەنگدانەوەی لە بانکەکانی ڕەوانەدا ڕاسپاردە سەرەتاییەکان کە پێشتر کابینەی وەزیران لە بڕیارەکەیدا (٢٤٢٧٩ ساڵی ٢٠٢٤) پەسەندی کردبوو.
هەروەها ئەنجومەنەکە ڕاسپاردەیەکی تایبەتی لەسەر ئەو گەنمەی کە بە میڵە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت پەسەندکرد، نرخەکەی بە (٤١٠) هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک بمێنێتەوە و پارەکەی ڕاستەوخۆ درا بە وەزارەتی دارایی.
هەروەها سودانی پڕۆژەی دامەزراندنی بنکەیەکی دەریایی لە بەندەری فاو گەورە راگەیاند، یەکێکی دیکە لەبڕیارەکان بۆ کەرکوکە، کە پڕۆژەی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی (٤٠٠) قەرەوێڵەیی لە کەرکوک، و پڕۆژەی ئاوەڕۆی کەرکوک.
دەقی راگەیاندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق:
ئەنجوومەنی وەزیران 47"ـەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە ڕێکخستنی کەرتی بانکی، ئەنجومەنی وەزیران ئەو میکانیزمەی پەسەند کرد کە لەلایەن لیژنەیە بەفەرمانی دیوانی (4ی ساڵی 2025) پێشکەشکرا بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان بانکی بازرگانی عێراق و بانکە بیانییەکان، ئەم میکانیزمە پەیوەندی بە وەرگرتنەوەی پارەکانەوە هەیە کە هاوتایە لەگەڵ نامەی گەرەنتی لە بانکە هەناردەکان، و ڕەنگدانەوەی ئەو پێشنیارە ڕەسەنانەیە کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە بڕیاری (24279ی ساڵی 2024) پەسەندکراو.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی تایبەت بە فرۆشتنی گەنمی بە میلە ناحکوومییەکان پەسەند کرد، کە نرخەکەی بە (410) هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر تۆنێک بمێنێتەوە، بە مەرجێک پارەدانەکەی ڕاستەوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی.
ئەنجومەن گرێبەستی ڕاستەوخۆی وەزارەتی ناوخۆی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای (هیت گرۆوپ)، و(الوڤال) ئیسپانی پەسەندکرد، کە تایبەتمەندن بە دابینکردنی کەرەستەی خاو بۆ کارگەی دروستکردنی هێماکانی هاتوچۆ .
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونی بۆ تەواوکردنی پڕۆژە ڕاگیراوەکان کرد و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی تێچووی گشتی و تەرخانکردنی بڕی یەدەگ بۆ ئەم پڕۆژانەی خوارەوە:
- پڕۆژەی ژێرخان لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی زیارەتی ملیۆنی، لە چەند پارێزگایەک، و لە خشتەی بودجەی وەبەرهێنانی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جێگیرکراون.
- پڕۆژەی دامەزراندنی بنکەیەکی دەریایی لە بەندەری فاو گەورە.
- پڕۆژەی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی (400) قەرەوێڵەیی لە کەرکوک، و پڕۆژەی ئاوەڕۆی کەرکوک.
- پڕۆژەی تەواوکردنی لێکۆڵینەوە و دیزاین و جێبەجێکردنی ئاوەڕۆی سینیە لە پارێزگای سەڵاحەدین.
- پڕۆژەی پێداچوونەوە بە دیزاینەکان، دابینکردن و جێبەجێکردن و کارپێکردن، و چاککردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆی بەرتڵە و وێستگەی پاککردنەوە لە پارێزگای نەینەوا، بە توانای دیزاینکردنی 5000 مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا.
- پڕۆژەی دروستکردنی بیناکانی کۆلێژی پەروەردە لە پارێزگای زیقار، لە چوارچێوەی پڕۆژەی تەواوکردنی کۆلێژەکانی زانکۆی زیقار.
هەروەها ئەنجومەنەکە پێداچوونەوەی بە چەند بڕگەیەکی بەرنامەی کارەکەیدا کرد و ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
1- لەخۆگرتنی ئەو زەویانەی کە لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە بەرواری 30ی ئابی 2025 دیاریکراون و بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانکراون و لە ئێستادا لەلایەن فەرمانگەی چاکسازی لە چوارچێوەی وەزارەتی دادەوە بەکار دەهێنرێت، بەپێی بڕگەکانی بڕیاری ژمارە (23168)ی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئەمیندارییەتی بەغداد و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ دەستەبەرکردنی زەوی بۆ وەزارەتی داد.
2- پێدانی دەسەڵات بە دەستەی لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ خەرجکردنی پارە لەو تەرخانکردنانەی کە لە ڕێنماییەکانی ئاسانکاری جێبەجێکردنی بودجەدا هاتووە.
3- پەسەندکردنی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی کارگەکانی قیر ئۆکسجینکراو، لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (24988ی ساڵی 2024).
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
25ی تشرینی دووەمی 2025