ئایا سەرۆکی شارەوانی زەوی داوە بە کەسوکاری خۆی؟

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە بارەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی زانیاری نوێ دەخاتەڕو و دەشڵێت" زۆرترین زەوی لە سلێمانی دابەشکراوە"، ئەو دەنگۆیانە کە " زەوی دراوەتە کەسی نزیکی خۆی؟؟" رەتدەکاتەوە.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" ئامادەکاریی بۆ قۆناغی داهاتووی دابەشکردنی زەوی دەکەن کە زۆرترین زەوی لە سنووری سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە."

باسی لەوەشکرد، کێشەی نەبوونی بودجە و کەمیی ستافیان هەیە کە پرۆسەکە پێویستی بە کۆمەڵێک کەسی تایبەتە. و یاشکراشی کرد کە " هەر ئەمساڵ زیاتر لە ٥٥٠ فەرمانبەرمان لە سەرجەم میلاکەکان خانەنشین بوون و کەس نەهاتووەتە شوێنیان، ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم کارەکانمان و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بێتە سەر هێڵ".

سەرۆکی شارەوانی سەبارەت بەو دەنگۆیانە کە " زەوی دراوەتە کەسی نزیکی خۆی؟؟" رایگەیاند" ئێمە لەناو حکومەتداین و هەر دەنگۆیەک کە دەوترێ مەرج نییە راستبێت و خستومانەتە بەر سکاڵای یاسایی و بەدواداچونی بۆ دەکەین و داوای قەرەبوشمان بۆکردوە بۆ ئەوە بووەتە هۆی  ناوزڕاندنی  لیژنەی دابەشکردن و سەرۆکی شارەوانی و سەرۆکایەتی، کە دادگا بڕیاری لێدا دەیکەین بە پردێک و پێشکەشی خەڵکی سلێمانی دەکەین".

بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن:https://www.facebook.com/share/v/1D18oQHptJ/





AM:12:01:26/11/2025