بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلەكانی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرنەوە و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە لە ئەمڕۆوە كەشێكی زستانی سارد دەستپێدەكات.
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند" لە کاتەکانی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەکو درەنگانێکی شەو ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و هەولێر و سلێمانی و گەرمیان بەهۆی هاتنی بڕێک هەوری لە ناکاوەوە لە دەریای ناوەڕاستەوە ، ڕێژەی بارانەکە ١٠ ملم تێپەڕ ناکات و زووش کۆتایی دێت".
ئاشکراشی کردووە کە " شارەکانی تری هەرێمیش وەک هەولێر و دهۆک و ئیداره سەربەخۆکان ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە و زووش کۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەمڕۆوە کەشێکی زستانی سارد لەناوچەکان دروست دەبێت.