سه‌رۆکی نوێی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هەرێم دەستبەکاربوو

‌رێبوار خەلیل سەرۆکی نوێی دەستەی وەبەرهەمهێنان
سەرۆکی دەستەی وەبەرهەمهێنان (رێبوار خه‌لیل هیدایه‌ت) کە لە پلەی وەزیردایەو پشکی گۆڕانە رۆژی ٢١ کانوونی یەکەم دەست بەکاربوو.

دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ پاش ئیمزاکردنی سەرۆکی هەرێم دێت لەسەر ئەو پۆستە.

رێبوار خه‌لیل هیدایه‌ت، ئه‌ندازیاری پێشکه‌وتووه‌ و له‌ ساڵی1980 دا له‌ گوندی ( خوڕخوڕ)ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قوشته‌په‌ له‌ دایکبووه‌ و 2003 به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی زانکۆ سه‌لاحه‌دین ی ته‌واوکردوه‌ و پێشتر باژیڕوانی بنه‌سڵاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکە بووه‌.




AM:09:55:22/12/2014