"سبەی پارەی مووچە دەگاتە هەرێمی کوردستان"



بەرپرسێکی کورد لە بەغداد ئاشکرای دەکات، کە سبەی مووچەی مانگی نۆ ڕاوانەی هەرێم دەکرێت و هەموو هەوڵێک دەدەن لەگەڵ وەزیری دارایدا.

چوار شەممە، ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، "بەرپرسێکی باڵای کورد لە عێراق" بە کەناڵی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانی وتوە " نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ هیچ کێشەیەکی نەماوە، هەوڵدەدەم ئەم شەو تا بەیانی ڕێکار و نوسراوەکان تەواو بکەم"، ئەو بەرپرسە باڵایە دەڵێت"بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە سبەی پێنج شەممە پارە بگاتە هەرێمی کوردستان، چونکە کات نەماوە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم نزیک دەبینەوە و هێشتا بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا مووچەی سێ مانگی ئەم ساڵی مووچە خۆرانی هەرێم چارەنووسی نادیارە.





PM:11:15:26/11/2025