"مامۆستایەکی زانکۆ دیارنەماوە و مۆبایلەکەی داخراوە"


فیزیاناس و مامۆستای زانکۆ، د. حسێن ڕابیی لە کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانیەوە (٢٦ تشرینی دووەم) لە سلێمانی هیچ هەواڵێکی نییە و دیارنەماوە.

پێنج شەممە، ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، د.حسێن ڕابیی، مامۆستای بەشی فیزیا لە زانکۆی سلێمانی و فیزیاناس، بە ووتەی هاوڕێیەکی کە زانیاری داوە بە میدیاکان ڕایگەیاندوە "دوایین جار کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، د. حسێن پەیوەندی بە سەرۆکی بەشەکەیەوە لە زانکۆی سلێمانی کردووە و وتوویەتی کە فریای هەموو بەشەوانەکانی ناکەوێت و دەچێت فۆرمی هەژماری من پڕ دەکاتەوە، ئیتر دیار نەماوە و مۆبایلەکەشی داخراوە"، لایەنە ئەمنیەکان لە لایەن هاوڕێ و کەسوکاریەوە ئاگادار کراونەتەوە. 

د. حسێن ڕابیی خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵانێکە  لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە، ئەو مامۆستایەی زانکۆ، هەندێک کات لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆچونی سیاسی خۆی خستۆتە ڕوو.

 




AM:12:07:27/11/2025