هەردوو وەزارەتی سامەنە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبا، ڕایدەگەیەنن " هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر ١١:٣٠(٢٦ تشرینی دووەم) بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا".
پێنج شەممە، ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای هێرشە درۆنیەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆڕمۆر لە چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە " ئێستا تیمەکانی هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕووداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە".
بە پێی زانیارییەکان بەر لە هێرشەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە، بەڵام باس لەوەش دەکرێت کە بریندار هەیە و لەو بارەیەوە لایەنی پەیوەندیدار تا ئێستا هیچ ڕونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە "بە هۆی هێرشەکەوە لە ٨٠٪ی بەرهەمی کارەبای کوردستان لەڕێگای گازەوە دابین دەکرێت و بە هۆی هێرشەکەوە ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا وەستاوە و کوژاندنەوەی گشتی ڕویداوە"
ئەمە لە کاتێکدایە، ٢٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بەهەمان شێوە هێرشکرایە سەر ئەو کێڵگەیە و بە پێی زانیارییەکان لە سەرەتای ئەم ساڵەوە (٢٠٢٥) تا ئێستا شەش جار هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆڕمۆر لە چەمچەماڵ.