سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی لە بارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرومۆرو دامەزراوە نەوتییەکان، داوای پشتگیری نێو دەوڵەتی دەکات.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:
بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەمو داوا لەحکوومەتی فیدراڵ دەکەم ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوەو ڕوبەڕوی دادگایان بکاتەوە.
هەروەها داوا لەهاوبەشە ئەمریکیو نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم، کەرەستەی بەرگریی پێویستمان بۆ دابین بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیو پاڵپشتیمان بن لەگرتنەبەری ڕێکاری جدی بۆ ڕێگریکردن لەم هێرشانەی دەکرێنەسەر گەلەکەمانو پێشکەوتنەکانمان.