سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا‌و لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێكاری پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کە بە تاوانێکی "تیرۆریستی " وەسفی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامیکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌م كه شه‌وی ڕابردوو كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر".
وتیشی" ئه‌م هێرشه دژی ژێرخانی ئابووری و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی عێراق و هەرێمی كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند" ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێویسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكاری پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی".
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، شەوی ڕابردوو لەلایەن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان"ەوە هێرشی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شاری چەمچەماڵ کرا، و بەهۆیەوە ئاگر لە یەکێک لە کێڵگەکان کەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە، هاوکات کێڵگەکە زیانی ماددی بەرکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ڕووداوە بووە هۆی وەستاندنی پێدانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا وهاوڵاتیانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان لە دوێنێشەوەوە کارەبایان نەما.
هێرشەکە دوای چەند ڕۆژێک لە نزیکبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو ڕوویداوە کە بووەتە هۆی باری ئامادەباشی لە ناوچەکە، هاوکات تیمە تەکنیکی و لێکۆڵینەوەکان لە ئێستادا لە شوێنەکەدان بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە و گەڕانەوەی بۆ باری ئاسایی خۆی.