مووچەی مانگی ٩ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجکرا

میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە کە مووچەی مانگی ٩ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجکرا.

رۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، میدیای پارتی رایگەیاند"  سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە کە وەزارەتی دارایی عێراق کەمێک پێش ئێستا مووچەی مانگی ٩ خەرج کردووە و نووسراوی ئاراستەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کرد."
 
وتیشی"  بەهۆی ئەوەی کاتەکەی درەنگە، دەوامی لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر تەواو بووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە دەتوانن بچن پارەکە وەربگرن".
 




PM:04:55:27/11/2025