فەرمانگەی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە بەغداد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هاوکاربن بۆ دابینیکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی.
پێنج شەممە، ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک ئارستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و ڕایدەگەیەنێت "پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان بکەن لە دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، و گوشار بخەنە سەر حکومەتی فیدراڵی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی لەو جۆرە".
شەوی ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردومان کرا، بۆردومانەکە بوە هۆی پەکەوتنی بەرهەم هێنانی غاز لە کێڵگە و کاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات بەدوای خۆیدا هێنا و هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا، سەرکۆنەی هێرشەکان کرد و دوای سزادانی بکەرانیان کرد.