گۆگڵ ماپس ناوچە جێناکۆکەکان دەخاتە سەر نەخشەی هەرێم


لە نوێکردنەوەیدا گۆگڵ ماپسدا کاتێک داوای نەخشەی هەرێمی کوردستان بکەیت، ناوچە جێناکۆکەکانیش لە ناو ئەو نەخشیەدان.

کەرکوک، خانەقین، پردێ، کفری، دووز خورماتوو، مەخمور، شەنگال، گوێڕ، بەعشیقە و بەحزان، خانکی و بەشێکی تلکێف و هەموو ئەو ناوچانەی دیکەی کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ناکۆکییان لەسەرە، دەکەونە ناو سنوری هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێستا لە  گۆگڵ ماپس شوێنی ئەم ناوچانە لە ناو جوگرافیا و خاکی هەرێمی کوردستاندا پیشان دەدرێت.

ناوچە جێناکۆکەکان بەو ناوچانەی کوردستان دەترێت کە مادەی ١٤٠ی دەستور دەیانگرێتەوە و لە دەرەوەی بەڕێوبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانن. 





AM:12:17:28/11/2025