نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) یونامی بە پێچەوانەوەی هەڵوێستی وڵاتان و دەزگاکانی ترەوە کە باسیان لە ئابوری و تێکدانی ئارامی دەکرد، ئەم دەزگا نێودەولەتییە پێیوایە هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بە تایبەتی لە دژی سیستمی فیدراڵیی عێراقە.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە راگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری کرد کە شەوی چوارشەممە "بە مووشەک" ئەنجام درا.
"هێرشەکە تەنیا لە زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان سنووردار نابێت، بەڵکو پەیامی نەرێنی دەنێرێت، بەتایبەت لە دژی سیستمی فیدراڵیی عێراق". ( یونامی لە راگەیاندنەکەیدا وا دەڵێت).
لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرومۆر، بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە رێژەی ٨٠٪ کەمیکردووە و وەزارەتی کارەبا ناچارە لەنێوان شەش بۆ هەشت کاژێر کارەبا بە هاونیشتمانییان بدات.