کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات کە کەشوهەوا ئاسایی دەبێت، بەلآم سبەی شەممە ئاسمان دەبێت بە هەوری تەواو.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ هەینی، هەرچی ئاسمانە پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنج شەممە.

سبەی شەممە، کەشوهەوا ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزیكدەبێتەوە لەمڕۆوە هەینی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :٢٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزی

دهۆک :٢١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٣ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٤ پلەی سیلیزی




AM:10:34:28/11/2025