دانا غاز ئامادەیە لە یەک کاتژمێردا دەست بە بەرهەمهێنان بکاتەوە، بەڵام داوای زەمانات دەکات

دانا غاز ئامادەیە لە یەک کاتژمێرێکدا دەست بە بەرهەمهێنان بکاتەوە، بەڵام داوای زەمانات دەکات کە جارێکی تر هێرشنەکرێتەوە سەر کیڵگەو کۆمپانیاکەیان.

بڕیارە هەینی ٢٨ ی تشرینی دووەم ئەو لیژنەیەی بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهاتووە لە وەزیری ناوخۆی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێم و بەرپرسی دەزگای ئیستخباراتی عێراق و چەند بەرپرسێکی تر سەردانی کێڵگەی کۆرومۆر بکەن بۆ دەستکردن بە لێکۆڵێنەوە.

میدیای نزیک بافڵ تاڵەبانی کەناڵ 8 بڵاویکردۆتەوە،
 ئێوارەی دوێنێ شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەرپرسانی دانەغاز، سەردانی کێڵگەی کۆرمۆریان کردووە و لەوێ کۆبوونەتەوە.

هاتووشە" لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغاز ڕایانگەیاندووە، ئامادەن لە ماوەی یەک کاتژمێردا دەست بە بەرهەمهێنانەوەی گازی سرووشتی بکەن و لە ڕێگەی تانکەر و کۆگای جێگرەوە، گازەکە هەڵبگرن و بیگوازنەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام بەو مەرجەی گرەنتی ئەوەیان پێبدرێت، دووبارە هێرش ناکرێتەوە سەریان".

 شەوی ڕابردوو شاندێکی تەکنیکیی حکومەتی عێراق سەردانی کێڵگەی کۆرمۆری کردووە و لێکۆڵینەوەی لە هێرشەکە دەستپێکردووە.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوودانی شەوی رابردوو سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیی تایبەت بە هێرشەکەی سەر کۆرمۆری کرد و بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە.





AM:11:16:28/11/2025