لە راپۆرتێکی کوردستان ۆوچ دا ئاماژە بە گرووپی میلیشا تورکمانیە شیعەکانن دەکرێت کە ئەگەر هەیە ئەوان هێرشەکەی سەر کۆرومۆریان ئەنجامدابێت و پێگەکانیان نزیکترینن لە کێڵگەکەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان ۆوچ، کێڵگەی کۆرمۆر نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە نزیکترین ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقەوە دوورە.
هاتووشە کە مووشەکی ١٢٢ ملم کە زۆرێک لە میلیشیاکان خاوەنین، دەتوانێت لەو پێگانەوە بە ئاسانی ئامانجەکەی بپێکێت.
ئەو ناوچانەی دیوی عێراق کە زۆرترین نزیکییان لە کۆرمۆرەوە هەیە، بە کردەیی بوونەتە قەڵەمڕەوی میلیشیا تورکمانە شیعەکان و لەلایەن یەکەکانی سەر بە ڕێکخراوی "بەدر"ـەوە کۆنتڕۆڵ کراون، پشتوانی دەکرێن.( راپۆرتەکە وا دەڵێت ).