ئێران: هێرشی سەر کۆرمۆر لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام درابێت جێگەی قبووڵ نییە

سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر رایدەگەیەنێت، هێرشکردنە سەر کۆرمۆر " لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام درابێت، جێگەی قبووڵ نییە و سەرکۆنە دەکرێت".

فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی راگەیاند" ئەو هێرشە لە روانگەی ئێرانەوە لە راستیدا هێرشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و خۆشگوزەرانیی خەڵکە ئازیزەکەی.".

ڕاشیگەیاندووە، هێرشکردنە سەر کۆرمۆر" لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام درابێت، جێگەی قبووڵ نییە و سەرکۆنە دەکرێت".

شەوی چوار شەممە ٢٦ی مانگی ١١، نزیک کاتژمێر ١١:٣٠، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگەیەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە، بەهۆیەوە کارەبای نیشتمانی ٨٠% کەمی کردووە.



PM:04:10:28/11/2025