باوک و کوڕێک پێکەوە گیانیان لە دەستدا

‌ئاکرێ

لە ئاکرێ باوک و کوڕێک پێکەوە بەشێوەیەکی کتوپڕ گیانیان لە دەستدا.

هەینی، ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، مەتین جەمیل، وتەبێژی تەندروستی پارێزگای دهۆک بە میدیاکانی ڕاگەیاند " باوک و کوڕێک لە ئاکرێ بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، باوکەکە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە، دواتر کوڕەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ لەدوای ئەو گیانی لەدەستداوە".

لە ئێستادا تەرمی باوک و کوڕەکە لە پزیشکی دادی دهۆک. 





PM:07:47:28/11/2025