وادەی یەکەم بەفربارین راگەیەنرا

پسپۆرێکی کەشانسی عێراقی ئاشکرای دەکات کە لە ماوەی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی داهاتوودا بارانێکی بەخوڕ و دابەزینی ڕێژەیی پلەکانی گەرما لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە جیاجیاکان و شارە جیاجیاکانی عێراق روودەدات.

حسام تاریق مەجید، سەرۆکی بەشی زانستە کەشناسییەکانی زانکۆی ئەلموستەنسریە ڕایگەیاند" لە ڕێگەی چاودێریی بەردەوام کە لەلایەن بەشی زانستە کەشناسییەکانی زانکۆی ئەلموستەنسرییە/فاکەڵتی زانستەوە ئەنجام دەدرێت، و پشت بەستن بە وێستگەکانی چاودێری بەستراو بە سەر ئاستی جیهانی لە ئەلمستەنسرییە، هەروەها مۆدێلی پێشبینی کەشوهەوای پەسەندکراو، سیستەمی پەستانی نزم و بارستەیەکی سارد و پڕ لە شێ لە لێڤانت و عێراق نزیک دەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سیستەمە نزمە پەستانە لە ئێوارەی ٤ی کانوونی یەکەمەوە دەست پێدەکات و کاریگەرییەکانی لە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق هەست پێدەکرێت". ڕوونیشیکردەوە، کەشوهەوای ناسەقامگیر تا ٩ی کانونی یەکەم بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ و دابەزینی ڕێژەیی پلەکانی گەرما و بارینی بەفرێکی بەرچاو لە ناوچەکانی باکور. بەغداش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پشکی خۆی لەم دۆخەدا دەبێت و پێشبینی دەکرێت قورسترین بەشە لە هەشتی مانگی داهاتوودا بێت.

ئەو پسپۆڕە هۆشداریشی دا لە پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی و ڕێوشوێنی پێویست لە پێوەندی لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا.




PM:01:07:29/11/2025