وەزارەتی شەهیدان: نزیکەی ٢٠ هەزار لە کەسوکاری شەهیدان مووچەکانیان ڕادەگیرێت


بەڕێوبەری گشتی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیکراوانی سیاسی دەڵێت " نزیکەی 20 هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کارتی نیشتمانییان نەبردوە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان و ئەگەر نەیبەن مووچەیان پێنادرێت".

شەممە، ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوبەری گشتی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیکراوانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە " داواکردنی کارتی نیشتمانی بۆ سیستمی پەیرۆڵە کە حکومەتی عێراق داوای کردوە و پێویستە هەموو وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان خۆیان تۆماربکەن، کە لە ئێستادا نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کارتی نیشتمانیان نەبردوە".

بە پێی زانیارییەکان، لە سبەینێوە دەتوانن کارتی نیشتمانی ببرێت لە لایەن کەسوکاری شەهیدانەوە و مامەڵەکانیان تەواو بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند.




PM:02:03:29/11/2025