لە گوندی لاجان سەر بە پارێزگای هەولێر، خۆپیشاندانە و کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکە بریندارن، کە برینی یەکێکیان سەختە و سێ گولەی پێوەیە.
شەممە، ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بە هۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران لە گوندی لاجانی سەر بە شارەدێی گوێر لە پارێزگای هەولێر، خۆپیشاندەرێک کوژراوە کە شۆفێری تانکەرە و خەڵکی باکوری کوردستانە سێ کەسی دیکەش بریندارن.
لە نزیک گوندی لاجان دوو پاڵاوگە هەن کە سەر بە کۆمپانیای کار و لانازن، خەڵکی گوندی لاجان لە ٢٧ ئەم مانگەوە دەستیان کردوە بە ناڕەزایەتی دەربڕین دژی داخستنی پاڵاوگەکان یاخود دامەزراندنی خەڵکی ئەو گوندانە لە ناو پاڵاوتگەکان
نوێ دەکرێتەوە...