عوسمان محەمەد، سەرۆکی
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکان سلێمانی دەڵێت " لە کاتژمێر ٤:٠٠ دوای نیوەڕۆ تا ١٢:٠٠ شەو مۆلیدەکان".
شەممە، ٢٩ تشرینی دووەم
٢٠٢٥، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند
" تا ئەو کاتەی دۆخی کارەبایی نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە، ڕۆژانە لە کاتژمێر
٤:٠٠ دوانیوەڕۆ تا ١٢:٠٠ شەو کار بە مۆلیدەکان دەکەنەوە".
کاتژمێر
١١:٣٠ خولەکەی شەوی ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە
چەمچەماڵ و بە هۆیەوە کۆگایەکی گاز گڕیگرتوو و تا کاتژمێر ٩:٠٠بەیانی ڕۆژی دواتر
ئاگرەکە بەردەوام بوو، ڕوداوەکە بوە هۆی کەمبونەوەی کارەبای هەرێمی کوردستان بە
ڕێژەی لە ٨٠٪، ئەم ڕوداوە کاردانەوەی لە ئاستی ناوخۆی و دەرەوەدا بەدواداهات.