جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئیلهام ئەحمەدمان بانگێشتی تورکیا کردوە

‌ئیلهام ئەحمەد

جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت " بانگهێشتنامەمان بۆ بەڕێز ئیلهام ئەحمەد ناردوە بۆ ئەوەی بتوانێ بەشداریی ئەم کۆنفرانسەی ئاشتی بکات".

شەممە، ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد لە ڕۆژانی ٦-٧ کانوونی یەکەم "کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" لە ئیستەنبوڵ بەڕیوە دەچێت و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ''باوەڕمان وایە ئەم دیدارانەمان ئەنجامی ئەرێنییان دەبێ و هیوادارین بەڕێز ئیلهام ئەحمەد بتوانێ بێتە تورکیا و لەم کۆنفرانسەدا ئامادە بێت، بۆ ئەو مەبەستەش قسە لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت دەکەین".

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕیوبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. 




PM:04:08:29/11/2025