گەنجێکی ١٦ ساڵی خەڵکی ڕانیە دوای ١٧ مانگ لە خنکانی لە بەلەمێکی کۆچبەراندا، لە ئیتاڵیاوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان.
شەممە، ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە تەرمی ئەو گەنجەی بە ناوی هەردی کاروخی تەمەن ١٦ ساڵ، کە ساڵێک و پێنج مانگ بەر ئێستا لە بەلەمێکی کۆچبەراندا لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیادا، دوای نقومبوونی بەلەمەکە خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕیندرایەوە هەرێمی کوردستان، کاروخ ئیسماعیل، باوکی هەردی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند "کوڕەکەی منیش هیوای ئەوەی هەبوو خۆی بگەیێنێتە ئەورووپا بۆ ئەوەی ژیانێکی باش بۆ خۆی و ئێمە دابین بکات، بەڵام بەداخەوە خودای گەورە دەرفەتی پێنەدا و بەلەمەکەیان لەنێوان یۆنان و ئیتاڵیا بە ٧٦ کۆچبەرەوە نوقم بوو کە تەنیا ١٠ـیان رزگاریان بوو".
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٣٧ هاوڵاتی لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە.