بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت "لە ٣-١٢-٢٠٢٥ ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا لە چوار گەشتەوە بۆ هەشت گەشت زیاد دەکرێت".
یەک شەممە، ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، دانا محەمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بە زیادبوونی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا کرد، لە کاتێکدا لە مانگی ڕابردوودا هەفتانە سێ بۆ چوار گەشت ئەنجام دراوە و ئێستا لە هەوڵدان تا ژمارەی گەشتەکان ئاسایی بکەنەوە بۆ هەشت گەشت.
لە ٣ نیسانی ٢٠٢٣، لە لایەن تورکیاوە ئاسمانی وڵاتەکەیان بە ڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخست دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە دەستی پێکردەوە.