وەزارەتی خوێندنی باڵا: ٤٤٢ هەزار دۆلار بۆ ٤٢ کەس لە دەرچووی تواناسازی خەرج دەکرێت


وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت "بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا، زیاتر لە ٤٤٢ هەزار دۆلار بۆ ٤٢ دەرچووی بەرنامەی تواناسازی خەرج دەکرێت".

یەک شەممە، ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند "ئەو ٤٢ کەسەی ناویان دەرچووە لە بەرنامەی تواناسازی، لە سبەینێوە دەتوانن سەردانی وەزارەت بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی شایستە داراییەکان، کە پارەی خەرجکراو پاڵپشتە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی".

هەر بە پێی زانیارییەکان پێویستە لە سبەینێوە، ١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥،  دەرچوان پاسپۆرتەکەیان و کۆپیەکی لەگەڵ خۆیان ببەن و بەهەمان شێوە بریکارنامەکەشیان، سەردانی وەزارەت بکەن. 
 





PM:02:41:30/11/2025