بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا دەڵێت " ئەو گەڕەکانەی ئێستا لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لەناو پڕۆژەی ڕووناکیدان، کارەبای ٢٤ کاتژمێریان بۆ گەڕاوەتەوە"
یەک شەممە، ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئەردەڵان دۆسکی بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا، بە میدیاکانی ڕاگەیاند " گاز گەیشتووەتە وێستگەکانی کارەبا و ئێستا سێ هەزار و ١٠٠ مێگاوات کارەبا لەبەردەستە، تاوەکو درەنگانی شەو رێژەکە بەرز دەبێتەوە بۆ چوار هەزار و ٢٠٠ مێگاوات، بەمەش تەواوی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە".
کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکەی شەوی ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بە هۆیەوە کۆگایەکی گاز گڕیگرتوو و تا کاتژمێر ٩:٠٠بەیانی ڕۆژی دواتر ئاگرەکە بەردەوام بوو، ڕوداوەکە بوە هۆی کەمبونەوەی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی لە ٨٠٪، ئەم ڕوداوە کاردانەوەی لە ئاستی ناوخۆی و دەرەوەدا بەدواداهات.