"سبەی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە"


ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت "سبەی دوو شەممە، پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە".

یەک شەممە، ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥،  هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە میدیای نزیک لە پارتەکەی وتوە کە سبەی ١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و ڕایگەیاند "هەموو هەوڵیک دەدەن بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت، چونکە لە ڕابردوشدا نەرمیان نواندوە، بەڵام یەکێتی نەهاتۆتە پێشەوە"، بە پێی زانیارییەکان کۆبونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیەی پارتی ئەوەشی وتوە کە ئامانجی پارتی لە کۆبونەوەکە "ڕیکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و لایەنە براوەکان یەک پاکێج و گوتاریان هەبێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق".

دواین کۆبونەوەی ئەو دوو لایەنە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٥، لە ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ و لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا ٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ کە بانگەشە بەردەوام بوو گفتوگۆکان لە نێوان ئەو دوو پارتەدا وەستان و ڕێکنەکەوتنیان بۆ پێکنەهێنانی کابینەی دەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک بوو لە بانگەشەی هەڵبژاردن. لە کاتێکدا ١٣ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە. 




PM:04:35:30/11/2025