لە بارەی فڕۆکەکانی ئاسمانی هەولێر زانیاری بڵاودەکرێتەوە


ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، دەڵیت "فڕۆکەکانی ئاسمانی هەولێر، فڕۆکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات".

یەک شەممە، ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دوای ئەوەی چەند فڕۆکەیەک لە ئاسمانی کۆیە سوڕاونەتەوە و لە هەولێریش بەهەمان شێوە دەنگی فڕۆکە بیسترا، بە میدیاکانیان ڕاگەیاند " کە فڕۆکەی هاوپەیمانان بوون و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات".

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، سەبارەت بەو هەواڵانەی بڵاوکرایەوە کە گوایە  لە بیابانی سەماوە فڕۆکە نیشتوەتەوە یان بەجێهێڵدراوە،  ووتی "ئەوەی لە بیابانی سەماوە بیندراوە تەرماییە نەک فڕۆکە".




PM:06:06:30/11/2025