وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند'' بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كرێی وانەبێژی بۆ دوو هێندە زیاد دەكرێت.''
ئالان حەمەسەعید، بڵاوی كردەوە'' بڕیاردرا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە ٢ هەزار دینارەوە بۆ ٤ هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک، بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەستن کە لە سەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانەگوتنەوە، واتا لە سەروو ٢٤ بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و ٢٢ بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە."
وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان هەژمار دەکرێت، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی ڕێنوێنی بۆ دەردەكرێت.