بارودۆخی گوندی لاجان خراپە و دانیشتوانەکەی چۆڵی دەکەن

بارودۆخی گوندی لاجان بە تەواوی تێکچووە و دانیشتوانی گوندەکە لە دژی بڕیارێکی حکومەت گوندەکەیان چۆڵکردوە و ڕوویان لە دەرەوەی گوندەکەیان کردوە، خۆپیشدانیان لە دژی ئاوارەبوونیان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی '' سپی میدیا'' کێشەی گوندی لاجان لەوە دەستیپێکردوە کە کۆمەڵێک گەنجی ئەو گوندە ڕوویان لە پاڵاوگەی لاناز کردوە و داوای ئەوەیان کردوە دابمەزێن لە پاشان گرژی و ناکۆکی دروست بووە و لە ئێستادا بارودۆخی ئەو گەوندە زۆر خراپە، 

لە ئێستادا بە هۆی ئەوەی بڕیارێکی هێزە ئەمنییەکان کە داوا دەکەن بڕۆنە ناو گوندەکە و پشکنین بۆ ماڵەکان بە ئامانجی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کێشەکەیان دروست کردوە دانیشتوانی گوندەکە ناڕازین و ڕوویان لە دەرەوەی گوندەکە کردوە لەسەر شەقامەکانن. 

لەلایەکی دیکەشەوە، چەند لایەنێک کە نێوەندگیری بۆ پرسە ئەنجام دەدەن پێشنیاری ئەوەیان کردوە بۆ دانیشتوانی گوندەکە کە لە بەرامبەر پێدانی پارچەیەک زەوی بڕی ٢٠ هەزار دۆلار گوندەکەی خۆیان چۆڵ بکەن و ڕوو لە گوندێکی دیکە بکەن بە ناوی '' سێبیلیان'' خەڵكی گوندی (لاجان) سەربە هۆزی (هەركی)ن، دانیشووانی ئەم گوندە دەڵێن بەهۆی پاڵاوگەی لانازەوە ژینگەی ناوچەكەیان پیست بووەو توشی گرفتی تەندروستی بوون. 

هەر بەپێی زانیارییەکان پاڵاوگەی لاناز لەلایەن کوڕی یەکێک لە بەرپرسەکانی بنەماڵەی دەسەڵاتدار خاوەندارێتی دەکرێت. 

لە قەزای خەبات، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە دانیشتووانی گوندی (لاجان) دەستیپێكرد، خۆپیشاندەرەكان رێگەی هەولێر- موسڵ-یان داخست.




PM:04:20:01/12/2025