ڕەوتی هەڵوێست لهبارهی چۆڵكردنی گوندی لاجان له سنوری گوێر، ڕایگهیاند'' بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و سەربازی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای لاناز، چۆڵکردنی دانیشتوانی ڕەسەنی گوندێک پێشهاتێکی مەترسیداری بێ پێشینەیە.''
ڕەوتی هەڵوێست پاشنیوهڕۆی، دووشهممه ١ی کانونی یەکەم، له بهیاننامهیهكدا بڵاویکردەوە'' ئەو دیمەنەی لە گوندی لاجان ڕودەدات ئازاربەخشە، ناچارکردنی دانیشتوانی گوندێک کوردنشین بەچۆڵکردنی گوندەکەیان لەبەرئەوەی داوای دەرفەتی کاریان لە پاڵاوگەی لانازی دەسەڵاتدارکردوە! هەنگاوێکی ترسناکە".
له بهیاننامهكهدا هاتوه'' ڕەوتی هەڵوێست داوای لابردنی فشار لەسەر دانیشتیوانی گوندی لاجان دەکات و نوێنەرایەتی وڵاتان لەم پێشهاتە ئاگاداردەکاتەوە و بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و سەربازی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای لاناز، چۆڵکردنی دانیشتوانی ڕەسەنی گوندێک پێشهاتێکی مەترسیداری بێ پێشینەیە.''
ئهوهشی خستوهتهڕو، پاڵاوگەی لانازو هاوشێوەکانی لەسەر حسابی نەوتی کوردستان سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە، ناکرێت لەسەر ویستی پاڵاوگەیەک کە خاوەنەکانی دیارن خەڵک لە زێدی خۆی دەربەدەر بکرێت.