بەشێک لە دانیشتوانی گوندی لاجان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاینگەیاند'' ئەوەی بڵاودەکرێتەوە لە میدیاکان ڕاست نییە و هەر دەستێکی دەرەکی بێتە نێو ئێمە، دەستەکە دەبڕین.''
بەشێک لە دانیشتوانی گوندی لاجان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدراوە دەڵێن'' هەرکییەکان زۆرترین شەهیدیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و دژی داعش داوە، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی پارتین، دەیانەوێت گەنجانی هەرکی بە کوشتن بدەن.''
وتیشیان'' بەڵام هەرکییەکان ڕێگە نادەن دەستی دەرەکی بێتە نێو ئەو نا تێگەیشتنەی لەنێوان خەڵکی گوندی لاجان و کۆمپانیای لاناز دروست بووە، ئەو دەستانە دەبڕن ئەگەر بیانەوێت سوود لەو بارودۆخە سەربگرن و ئێمە شەڕی حكوومەت ناكەین كوڕی حكوومەتین،خۆمان ٥ كەسمان ڕادەستی هێزە ئەمنیەكان كردووە و ئەوانیش پاش هەندێ ڕێكاری یاسایی ئازاد دەكرێن.''
ئەو کۆمەڵە کەسە دەڵێن'' لاجان و پارتی لێک جیا نابنەوە، کێشەمان لەگەڵ کەس نییە، هەڵەیەک ڕوویداوە و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ حکوومەت نییە، ئەو هێزەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کە هاتووەتە ناوچەکە، بۆ پاراستنی خەڵکەکە لەوێیە.''
داواشیان لە خەڵکی لاجان و هەرکییەکان کرد، بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، چونکە بارودۆخەکە زۆر ئاساییە، ئەو هێزەی کە هاتووەتە ناوچەکە، بۆ پاراستنی کۆمپانیای لانازە، ماڵەکانیشیان پشکنینی بۆ ناکرێت، ئەوانەی دەستگیرکراویشن، دوای لێکۆڵینەوە، بەزۆرترین کات ئازاد دەکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوهی نزیكهی ههفتهیهكه دانیشتوانی گوندهكانی دهوروبهری ههولێر خۆپیشاندانیان دهستپێكرد و داوایانكرد ئهو پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن یاخود ئهو كهسانهی لهوێ كاردهكهن خهڵكی گوندهكان بن و دایانبمهزرێنن.
له گوندی لاجان-ی نزیك گوێر له سنوری پارێزگای ههولێر شهڕ له نێوان خهڵكی ناڕازیی و هێزه ئهمنیهكان ڕویدا و بههۆیهوه دو كهس كوژران و سێ كهسی دیكهش برینداربون، ژمارهیهك كهسی دیكهش برینداربون.