یەکێتیی: ئەوەی لە لاجان ڕوودەدات یەکەم جارە لە مێژوویی شەڕدا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند'' ململانێ و هێز کۆکردنەوە لە نێوان گوندێك و  باڵێکی دەست ڕۆیشتوویی کوردستان بە هێزەکانیەوە ڕووبەربوونەتەوە. یەکەمجارە لە مێژوویی شەڕ و پێکدادان و ململانێی لەم جۆرە ڕوودەدات.''


مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەیانامەیەکدا بڵاویانکردەوە'' سێ ڕۆژە لە گوندی لاجان.ی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ململانێ و هێز کۆکردنەوە لە نێوان گوندێك و  باڵێکی دەست ڕۆیشتوویی کوردستان بە هێزەکانیەوە ڕووبەربوونەتەوە. یەکەمجارە لە مێژوویی شەڕ و پێکدادان و ململانێی لەم جۆرە ڕوودەدات، لە مێژووی تەواویی ململانێی جەنگ و شەڕەکانی هەردوو جەنیگی جیهانی یەکەم دووەم بەم شێوە  لەنێوان هاوولاتی و هاوخوێنی دوو بەرەیی بەم شێوەیە دورست نەبووە بەدڵنیایەوە ئەمە یەکەمجار دەوڵەت و گوندێك لەبەرامبەر بەیەك ڕووبەڕوویی یەکتر ببنەوە. '' 

ئەو مەڵبەندەی یەکێتیی دەڵێت'' ئەمە جگە لەوەی پێشێلی هەموو سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و ڕێسایی و یاسایی جەنگە و بەرپرسیاریەتێکی گەورەشە بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم، تایبەت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و دەسەلاتی هاپەیمانان و دەستەی مافی مرۆڤ، هەروا بە  ئاسایی و بێ دەنگی حکومەتێك جەنگ دژی گوندێك ڕابگەینێ، چاوەڕێی هەلوێستی بەر پرسیارانەین بۆ ڕاگرتنی ئەو  جەنگەو کۆتاییهێنان بەفشار لەسەر خەڵکی گوندی لاجان ، چونکە هەموو ئەمانەش ئامانج لێی دەرکردنی خەلکە لەسەر زێدیی خۆیان  دەست بەسەراگرتنی گوندەکەیە  لەلایەن کۆمپانیاوە '' 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرەی یەکەم خاوەنی ماڵ و لەناو خێزان و ژن و مندال، بەرگریی مەدەنییانە لە خۆیان دەکەن و بەرەی دووەمیش هێزیی حزبە بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیان وەریگرتووە سعات بە سعات هێزیی زیاتر دەنێرن و سەنگەرەکانیان بەرامبەر خەلکی سیڤیلی گوندی لاجان تۆکمەتر دەکەنەوە.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، له‌ گوندی لاجان-ی نزیك گوێر له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر شه‌ڕ له‌ نێوان خه‌ڵكی ناڕازیی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.







PM:06:42:01/12/2025