مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد


مامۆستایانی دەوامی ئێواران، لە  چوار بەشی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیانەوە، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.

دوو شەممە، ١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی دەوامی ئێواران، مامۆستایانی بەشی، تەکنیکی میدیا، ژمێریاری، کارگێڕی کار، شیکاری نەخۆشییەکان، بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان لە  چوار مانگی ساڵی ڕابردوو و دوو مووچەی ئەم ساڵ و مافی دارایی لیژنە و خولی هاوینەی سێ ساڵی ڕابردوویان، بڕیاریاندا بایکۆتی وانەوتنەوە بکەن تا ئەو مووچانەیان بۆ دەگێڕدڕێتەوە.

بە ووتەی مامۆستایەک کە قسەی بۆ میدیاکان کردوە  وتویەتی "ڕاگرایەتی پەیمانگا خۆی بێدەنگ کردوە و ئەو مافە داراییەی لایەتی پێمان نادات، چەند جارێک قسەمان لەگەڵ کردوە و بێسود بوە، بۆیە بە ناچاری بڕیاری بایکۆتمان داوە و تا مووچەکانمان پێ نەدرێتەوە ناگەڕێینەوە بۆ دەوامی ئاسایی".

پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی کە لە ناو خەڵکدا بە (مەعهدی بەختیاری ناسراوە) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە و چەند بەشێکی تەکنیکی لە خۆگرتوە و دوو دەوامی تێدایە، ئەو مامۆستایانە دەوامی ئێواران دەکەن و مووچەکانیان لە کرێی خوێندنی خوێندکاران دەدرێت، واتا ئەو خوێندکارانەی بە پارە دەخوێنن.




PM:07:34:01/12/2025