وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز، دەڵێت "لە یازدە مانگی ئەم ساڵدا ٨٧ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی ئایدز تۆمارکراون".
دوو شەممە، ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لە ڕۆژی جیهنای بەرەنگاربوونەوەی ئایدز بڵاوکردەوە، کە ئامارەکەی زانیاریی تێدایە لە سەر توشبوانی ئایدز لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا، بە پێی ئامارەکە "٦٠٩ هەزار و ٣٠٦ پشکنینی بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی (HIV) ئەنجامدراون، لە ئەنجامدا ٨٧ تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون کە ٦٤ کەسیان هاوڵاتی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و ٢٣ هاوڵاتییەکەی دیکە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و لێرە دەژین.".
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ڕاگەیاندوە "هەموو حاڵەتەکانی نوێ و ساڵانی ڕابردووی دانیشتووی هەرێم لەژێر چاودێریی تەندروستی و خۆپارێزیدان".
بەپێی ئامارەکان ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووانی ئایدز لە هەرێمی کوردستان ١١٦ تووشبوو بووە ، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠٢٣ ئەو ژمارەیە ٩٠ تووشبوو بوو. ئاماری پارێزگاکانیش بەم شێوەیە بووە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ (هەولێر ٦٤ تووشبوو، سلێمانی و هەڵەبجە ٣٧ تووشبوو، دهۆک ١٥ تووشبوو).