تەرمی کەسێک لە ناو زێی گەورەدا دۆزرایەوە


تەرمی کەشێک لە ناو زێی گەورەدا دۆزراوەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت تەمەنی ٢٥ ساڵ بێت و ناسنامەی دیار نییە و ڕەگەزی نێرە.

دوو شەممە، ١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، چەند هاوڵاتیەک لە گوندی زەنگەڵ لە پارێزگای هەولێر، لە ناو زێی گەورەدا تەرمێکیان بینیوە کە سەر ئاو کەوتوە، بە پێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی سنورەکە،  وا دەردەکەوێت کە نزیکەی مانگێکە تەرمەکە لە ئاودا ماوەتەوە، لە ئێستادا ڕاوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

پێی زانیاری و ڕاپۆرتە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان، ژمارەی ڕووداوەکانی خنکان لە ئاوی ڕووبار، گۆماو، دەریاچە، و شوێنە ئاوییەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ٤٠ کەس بوە. 







PM:10:26:01/12/2025