مەڵبەندی هەولێر حزبی شیوعی کوردستان ڕایدەگەیەنێت " له جیاتی ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بده‌نه‌وه، به‌داخه‌وه تووندوتیژی لێكه‌وته‌وه و به فیشه‌ك وه‌ڵامیان درایه‌وه و كوژراو برینداری لێكه‌وتووه".
دوو شەممە، ١ کانونی یەکەم ٢٠٢٥، دوای گرژیەکانی گوندی لاجان، حزبی شیوعی کوردستان، مەڵبەندی هەولێر، سەبارەت بە ڕوداوەکانی گوندی لاجان ڕایانگەیاندوە "له كاتێكدا ئه‌ركی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانه به گیانێكی شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران بكه‌ن و پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تیان بپارێزن، كه‌چی هێزێكی سه‌ربازی به جۆره‌ها چه‌كی سووك و قورس برانه سه‌ر گوندی لاجان و خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌مڕۆش به زۆره‌ملێ و به فه‌رمانێكی سه‌ربازی و دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌كی مافی مرۆڤ و یاسایی، فه‌رمانیان به خه‌ڵكی لاجان كرد گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن و به سه‌دان كه‌س له‌م وه‌رزی سارد و سه‌رمایه‌دا به زۆر له ماڵه‌كانیان ده‌ركراون و ئاواره بوونه و ژیان و ته‌ندروستییان به گشتی و پیر و منداڵان به تایبه‌تی له مه‌ترسیدایه".
"له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژی ئازادییه گشتییه‌كان و پێشێلی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كه ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانی له‌كه‌دار كردووه، كه‌چی ئه‌مڕۆ پێی نایه قۆناغێكی مه‌ترسیدارتری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ كه ده‌ركردنی زۆره‌ملێی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه له ماڵ و گونده‌كه‌یان و نه‌ریتی ڕاگواستنی زۆره‌ملێی خه‌ڵكی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ له یاده‌وه‌ری و زه‌ینی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا زیندوو كرده‌وه"، لە ڕاگەیاندراوەکەی حزبی شیوعیدا هاتوە.
مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبی شیوعی كوردستان چەندین داواكاری هەیە لەوانە:
١- ده‌بێت هه‌رچی زووه به‌ر له‌م سیاسه‌ته دژه مرۆیی و ڕاگواستنی زۆره‌ملێ بگیرێت كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی لاجان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
٢- ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به دیارده‌ی مۆڵدانی هێزی سه‌ربازی و چه‌كداریی بهێنرێت و ئه‌و هێزه‌ی گه‌مارۆی لاجانی داوه بكشێته‌وه.
٣- ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ هیچ ڕێگرییه‌ك بوار به خه‌ڵكی گوندی لاجان بدرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
٤- پێویسته ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به بێده‌نگیی بهێنن و ڕۆڵیان خۆیان بگێڕن.
٥- كۆی حزب و بزووتنه‌وه و هێزه ناڕازییه‌كان و چالاكوانی مه‌ده‌نی به په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن و ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیداره‌ی ڕاگواستنی زۆره‌ملێ ئیدانه بكه‌ن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ UN و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و كونسوڵخانه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و به یاداشتی ره‌سمی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
٦-هه‌موو جۆره‌كانی تووندوتیژی و له هه‌رلایه‌كه‌وه بێت ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و داوای پاراستنی ژیان و مافی خه‌ڵك و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ده‌كه‌ین.
٧- هه‌رچی زووه دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان به هانای خه‌ڵكی لاجان بچن كه له ده‌شت و ده‌ره‌كانن و چاودێری و هاوكاری ته‌ندروستییان بكه‌ن.
لە کۆتایدا حزبی شیوعی دەڵێت "جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بێت گوێ له داواكاری ڕه‌وای هاووڵاتییان بگیرێت به تایبه‌تی بۆ هه‌لی كار و ژیانێكی شایسته و ئیدانه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی تووندوتیژی ده‌كه‌ین و پێویسته ده‌ستبه‌جێ كۆتایی پێ بهێنرێت".