"تەقە لە بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی کرا و دەستگیرکرا"


بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شارۆچکەی خەبات، لە لایەن هێزێكی پارتیەوە دەستگیرکراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن "بەبرینداری دەستگیر کراوە".

 دوو شەممە، ١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئەم شەو، نێچیروان هەرکی، لێپرسراوی کۆمیتەی خەباتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەستگیرکراوە، بە پێی هەواڵێكی کەناڵ ٨، کەسوکارەکەی بەو میدیایەیان وتوە" دوای ئەوەی تەقەی لێکراوە و بریندار بوە، بە برینداری دەستگیریان کردوە".



نوێ دەکرێتەوە..




PM:11:26:01/12/2025