سلێمانی.. دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوە و بردنی ئینگلاینی تاوەرەكانی کارەبا دەستگیرکران

دوو کەس بە تۆمەتی بردنی ئینگلاینی تاوەرەکانی کارەبای سنوری ئاشتی-ئاغجەلەر دەستگیرکران و بەڕێوەبەرایەتی کارەباش دەڵێت'' ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.'' 

بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی، سێشەممە ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند'' دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان ناحیەی ئاشتیی و ئاغجەلەر لەلەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكەوە دەستگیركراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.''

ئاماژەی بەوەشداوە، بردن و دزینی ئەو پارچە ئاسنانە كە كارێكی تێكدەرانەیە و رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر ئەو ئاسانەیان لێكردۆتەوە.

 لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تاوەری هێڵی ١٣٢ كەی بازیان-ڕانیە  ئینگلاین و ئاسنی لێكراوەتەوە و زیانیان پێگەیشتوە و دوێنێش تیمەكانی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر تاوەرەكان بەشێک لە ئینگلاینەكانیان داناوەتەوە.




PM:01:25:02/12/2025