ئومێد خۆشناو: ئەو کەسەی یەکێتی کە دەستگیرکراوە، بریندار نەبوە

‌ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، لە بارەی برینداربوونی بەرپرسی کۆمیتەی خەباتی یەکێتی، بەر لە دەستگیرکردنی، دەڵێت " بریندار نەکراوە، دوای دروستکردنی ئاڵۆزی، هەوڵی داوە هەڵبێت و لە رێگەی کەرکوک دەستگیرکراوە، تەندروستیی باشە و هیچ کێشەی نییە".

سێ شەممە، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەسەر دەستگیرکردنی نێچیروان عیسا، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە قەزای خەبات بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاند " ئەو کەسەی دەستگیرکراوە دەستی لە ئاڵۆزییەکان و پشێویدا هەبووە، ڤیدیۆمان لایە کە تۆمەتبارە بە دروستکردنی ئاڵۆزی و لەسەر ئەو بنەمایە دەستگیرکراوە، راپێچی بەردەم یاسا کراوە".

لە بارەی دۆخی گوندی لاجان لە ئێستادا، پارێزگاری هەولێر دەڵیت "دۆخەکە تەواو ئاسایی بووەتەوە، خەڵک چوونەتەوە ماڵەکانیان و ژیانی ئاسایی بەڕێدەکەن".

شەوی ڕابردوو کەناڵ ٨، میدیای نزیک لە یەکێتی، بڵاویکردەوە، کە " نێچیروان عیسا بە برینداری دەستگیرکراوە"، و دوای دەستگیرکردنی  مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر سەلامەتی کادرەکەیان خستە ئەوستۆی هێزەکانی پارتی و داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان کرد. 


 




PM:03:11:02/12/2025