وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت" بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردن کوالێتیی هەوا تێکچوو، ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێل و هەبوونی پاشماوە و سووتاندنی، کە گازی لێدەردەچێت، هۆکارن بۆ پیسبوونی هەوای هەرێم ".
سێ شەممە، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، سەنعان عەبدوڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئاستی پاکی هەوای هەرێمی کوردستان، بە میدیاکانی ڕاگەیاند " دەمانەوێت وێستگەی کواڵیتیی هەوا لە شارەکاندا دابنێن، پێویستە کارگە و پاڵاوگەکان پێوەر و رێنوێنییە ژینگەییەکان جێبەجێ بکەن".
بە پێی پێوەری ڕێژەی کواڵێتی هەوا ئەگەر ڕێژەکە ١٠٠AQI بێت ئاساییە، وە ئەگەر ڕێژەکە لە نێوان ١٠٠- ١٥٠ بوو بۆ هەندێک گروپ ئاساییە، وە ئەگەر لە نێوان ١٥٠-٢٠٠ بوو، کوالێتی ناتەندروستە، وە ئەگەر لە نێوان ٢٠٠-٣٠٠ کوالێتی هەوای زۆر خراپە.
رێژەی پیسیی هەوا لە شارەکانی هەرێـمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
هەولێر: ١٧٢
سلێمانی: ١٦٠
هەڵەبجە : ١٦٧
سەیدسادق: ٢٢٦
ڕانیە: ١٦٨
دەربەندیخان: ١٧٠
دوکان:١٧٤
قەڵادزێ: ١٦٣