لە
راگەیەنراوێکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردووە کە دەستەکەیانسەردانی دەستگیرکراوانی
گوندی (لاجان)یان کردووە و دەڵێن" لەبەدواداچوونیش بەردەوام دەبن".
لەسەر
رووداوەکانی گوندی لاجان لە راگەیەنراوێکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشکرایان
کردووە کە" ئەمرۆ شاندێکی باڵای دەستەی مافی مرۆڤ، سەردانی ئاسایشی هەولێریان
کرد بۆ بەدواداچون بۆ ڕووداوەکەی گوندی لاجان".
دەشڵێن"
شاندەکە لەئاسایش گوێیان گرت لە ڕوونکردنەوەیەکی وردی ڕووداوەکە لەلایەن بەرپرسانی
ئاسایش، لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانەش کۆبونەوە کە لە ئاسایش ڕاگیراون بۆ دڵنیا بون لە
باشی بارودۆخیان و گوێگرتن لە ووتەکانیان".
ڕۆژی ٢٩ تشرینی
دووەم ٢٠٢٥، خەڵکی گوندی لاجان لە سنوری پارێزگاری هەولێر، چوونە بەردەم کۆمپانیای
لاناز و داوایانکرد ئەو دوو پاڵاوتگەیەی لە گوندەکەیان هەیە دابخرێن یاخود خەڵکی
گوندەکە لە ناو پاڵاوتگەکەدا دابمەزرێن و کاربکەن، لە ئەنجامدا لە لایەن پاسەوانی
کۆمپانیا و هێزە ئەمنیەکانەوە، دەستڕێژی گولە لە خۆپیشاندەران کرا و بە پێی ئامارە
نافەرمییەکان گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ، کە شۆفێری بارهەڵگر بوو کوژرا و ١٣ کەسی دیکەش
برینداربوون، ژمارەیەکیش دەستگیرکراون کە تا ئێستا نازاندرێت چەند کەسن، لە یەکەم ڕۆژی
ڕوداوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندەرانی بە "ئاژاوەگێڕ و تێکدەر"
ناوبرد، و میدیاکاران و دەزگاکانی میدیا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماوەی
دروستبوونی گرژیەکان تا ئێستا ڕوبەڕوی توندوتیژی بونەتەوە.
رووداوی گوندی
لاجان لە کاتێکدایە کە پێشتریش هەردوولایەن هێزی چەکداریان بە کارهێناوە بۆ یەکلاییکردنەوەی
کێشەی نێوان حزبەکان و رووبەڕووبوونەوەی خەڵکانی ناڕازی و خۆپیشاندەر.